وەزیری دارایی پێشوو: ئەو دزییەی کراوە گەورەترین ئابڕووچوونی سەدەی نوێیە

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی پێشووی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دزینی بڕە پارەی دەستەی باج بڵاوکردەوە، ڕووداوەکە بە “گەورەترین ئابڕووچوونی سەردەمی نوێ” ناودەبات هاوکات دەڵێت، “ئامۆژگاریی ئەوانە دەکەم کە دۆسیەکەیان وەرگرتووە لێکۆڵینەوە لە هەژمارە داراییەکانی دیکەدا بکەن”.

عەلاوی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە 16ی ئابی 2022، دەستلەكاركێشانەوەم لە حكومەتی عێراق پێشكەش كرد”، ئاماژەی بەوەدا كە “لەو كاتەدا لە نووسراوێکی ورددا هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكە و خراپبوون و تێكچوونی دامودەزگاكانی دەوڵەت، بەتایبەتی روونكردەوە”. لە کەرتی دارایی و بانکی، و بڵاوبوونەوەی دەستێوەردانی نایاسایی لە دەرەوەی وەزارەت لە ئیدارەدانی دەوڵەت”.

عەلاوی دەڵێت، دوو مانگ دوای دەستلەکارکێشناوەم ڕووبەڕووی یەکێک لە گەورەترین ئابڕووچوونە داراییەکانی سەردەمی نوێ بووینەوە، ناکرێت بڕە پارەیەکی وەها زۆر بەوشێوەیە بەبێ سزا و لێپێچینەوە بدزرێت.

ئاشكرای كرد، “لە 13ی تەمموزی 2021، نووسراوی لیژنەی دارایی پەرلەمانی پێشووی پێگەیشتووە، كە تێیدا داواكراوە وردبینیكردنی ئەمیندارێتی یباج و گومرگ لەلایەن دەسەڵاتی گشتی باجەوە سنووردار بكرێت و لەلایەن دەستەکەوە بکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، نووسراو لەوبارەیەوە لەنێوان دیوانی چاودێریی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران هەیە کە رەزامەندییان نیشانداوە لە داواکاریی لیژنەی دارایی پەرلەمان.

باسی لەوەکردووە، “چەند جارێک سەبارەت بە مەترسییەکان سەرۆک وەزیرانی ئاگادارکردووەتەوە، دەڵێت، “وتوومە ناتوانم بەمشێوەیە بەردەوامبم کاتێک دەزانم وەزارەت خەریکە لە ناوەوە دەخورێت و ناتوانم هیچ بکەم، ئامادەنیم لە ژینگەیەکی وەهادا کاربکەم”.

عەلاوی وتیشی، “کشانەوەی دیوانی چاودێریی دارایی و سنووردارکردنی پرۆسەی وردبینیکردنی مامەڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیەی کە دانراون بۆ باج بۆ دەسەڵاتی گشتیی باج و بەپێی داواکاری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بووەتە هۆی زیادکردنی دزی و بەهەدەردان”.

بابەتی پێشتر

فڕۆكەیەكی شەڕكەری ئەمریكا تێكشكا

بابەتی دواتر

رێكخراوێكی بواری ژینگە: چاوەڕوانی قڕکردنی درەختەکانی کوردستان بن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share