سودانی و ئەسەد كۆبوونەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی سوریا كۆبووەوە و چەند پرسێكی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێكرد.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە دیمەشق لەلایەن بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریاوە پێشوازی كرا و دواتر كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران بڵاویكردەوە، سودانی سەرۆكایەتیی شاندی عێراقی كرد لە گفتوگۆ بەرفراوانەكان كە چۆنیەتی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، بەرفراوانكردنی ئاڵوگۆڕ لە بوارەكانی ئابوری، گواستنەوە، بازرگانی و گەشتوگوزار لەخۆدەگرێت، سەرەڕای ئاو و رووبەڕووبوونەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی ئاووهەوا.

هەروەك تاوتوێی هەماهەنگیی ئەمنیی هاوبەش لە بواری دژایەتی تیرۆر، پاڵپشتیی ئاسایشی هەردوو وڵات و سەقامگیری گەلانی هەردوو وڵات كرا.

بابەتی پێشتر

چاڤی جێگرەوەی بێرناردۆ سیلڤای دۆزییەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە رۆژانی شەممەی لە قوتابخانەکاندا کردە پشوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share