چاڤی جێگرەوەی بێرناردۆ سیلڤای دۆزییەوە

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە مکوڕە لەسەر پڕکردنەوەی کەلێنەکانی هێڵی ناوەند، بۆ ئەو مەبەستەش داوای کڕینی یاریزانێکی کردووە و بە باشترین جێگرەوە بۆ گرێبەستی بێرناردۆ سیلڤا لە قەلەمیداوە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” نووسیویەتی، ئیدارەی بەرشلۆنە و چاڤی بێهیوابوون لە گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا، چونکە چەندین یانەی دەوڵەمەند بە گرێبەستی خەیاڵییەوە هاتوونەتە نێو هاوکێشەکەوە.

لەو بارەیەوە چاڤی ئیدارەی بارسای ئاگادارکردووەتەوە، کە جێگرەوەی سیلڤا لە خولی ئیسپانیا ئامادەیە و ئەویش جیۆڤانی لو سێلسۆی ئەرجەنتینییە.

لو سێلسۆ یاریزانی یانەی تۆتنهامە و بە خواستن لە یانەی ڤیاڕیاڵ یاریدەکات، تێچووی گواستنەوەی تەنها 25 ملیۆن یورۆیە، دەکرێت لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕکردنەوە بەرامبەر بە کلیمۆنت لۆنگلێت نرخەکەی کەمتریش بکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

کۆچی بەکۆمەڵی مان سیتی چی لەپشتەوەیە؟

بابەتی دواتر

سودانی و ئەسەد كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێکانەکەى ڕۆناڵدۆ قورس نییە

پێکانەکەى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ قورس نییە و بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر فەتح ئامادە دەبێت. تیمی پزیشکی یانەى نەسڕی سعودی…
Total
0
Share