وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق تۆمارکردنی 40 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی راگەیاند

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 40 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە.

زەینەب رەحیم بەرپرسی راگەیاندنی ڤێتێنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بە بەشداریی 246 تیم لە 15 ی نیسان هەڵمەتی دەرمان پرژێنکردن و بەرەنگاربوونەوەی پەتای تای خوێنبەربوون دەستیپێکردووە و بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت و بۆ دواتریش ئەگەری درێژکردنەوەی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 40 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین حاڵەت لە پارێزگای زیقار بووە و لەدوای ئەویش نەینەوا و بابل و بەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن دەربارەی پێدانی پارە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان ڕوونكردنەوە دەدات

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەك دەربارەی پێدانی پارە لەلایەن كۆمسیۆنەوە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان، بەرپرسێكی كۆمسیۆن ڕەتیدەكاتەوە و بەهەواڵی…
Total
0
Share