وەزارەتی پەروەردە رۆژانی شەممەی لە قوتابخانەکاندا کردە پشوو

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ساڵی نوێی خوێندندا رۆژانی شەممە لە قوتابخانە حکومییەکاندا پشوو دەبێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند، لە ساڵی نوێی خوێندندا رۆژانی شەممە لە قوتابخانە حکومییەکاندا پشووی فەرمی دەبێت و دەوام لە رۆژی یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە دەبێت.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر پێویستبوو رۆژانی شەممە بۆ فێستیڤاڵ و چالاکییەکانی قوتابخانەکان دادەنرێت.

بەپێی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 لە بەرواری 13/9/2023 دەستپێدەکات.

وتیشی، لە 13 و 14ی ئەیلول وانەکانی خوێندن ناوترێتەوە لە قوتابخانەکاندا بەڵکو لە 17ی ئەیلول یەکەم وانەی ساڵی خوێندن دەخوێندرێت.

کۆی گشتیی رۆژەکانی خوێندن لە ساڵی نوێی خوێندن لە 170 رۆژ کەمتر نابێت، ئەوەش بە رێکخستنی پشووەکان و رۆژەکانی خوێندن.

بابەتی پێشتر

سودانی و ئەسەد كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

بەسرە گەرمترین شاری جیهانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share