شارەوانیی كەلار دەنگی رووخاندنی بینای یەكێتیی مامۆستایان رەتدەكاتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار دەنگۆی رووخاندنی بینای یەكێتیی مامۆستایان بەبێ ئاگاداری یەكێتیەكە رەتدەكاتەوە و دەڵێت، “چەند جارێك لقی گەرمیانی یەكێتیی مامۆستایان ئاگاداركراوەتەوە كە ئەو باڵەخانەی ئەوان تیایدا دەمێننەوە دەبێت چۆڵیبكەن چونكە دەكرێت بە پڕۆژەیەكی وەبەرھێنان، داھاتەكەشی بۆ شارەوانی دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە كۆتایی ساڵی رابردووەوە گرێبەستی باڵەخانەی یەكێتی مامۆستایان كۆتایهاتووە و داوایانلێكردوون چۆڵی بكەن، چونكە زەوییەكە موڵكی شارەوانیی كەلارە و بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا 11ـی حوزەیرانەوە بۆ ماوەی 24 ساڵ دراوە بەكەسێك بۆ دروستكردنی باڵەخانەی بازرگانی.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەنگۆی رووخاندنی بینای یەكێتیی مامۆستایان بەبێ ئاگاداری یەكێتیەكە ڕەتدەكەنەوە و چەندینجار پێیان راگەیەنراوە، بۆ چۆڵكردنی بینایەكەش لە ئێستادا تەنها چەند دوكان و پارچە زەویەكی تەنیشت بینای یەكێتیی مامۆستایان رووخێندراون كە ھاوكاتە لەگەڵ ئەو پارچە زەویەی كە زیادكردنی ئاشكرای بۆ كرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ڕێگە نادرێت دەستکاریی نرخی پێداویستییە سەرەکییەکان بکرێت

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، ڕێگە نادرێت بە دەستکاریکردنی نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاوڵاتییان لە بازاڕدا. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی…
Total
0
Share