لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی هاتووچۆدا کە لە جۆری پێکدادان بووە، پێنج کەس برینداربوون کە برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە لەسەر رێگای گشتیی سەروچاوە بەرەو کۆمەڵگەی شکارتە روویداوە و لە جۆری پێکدادان بووە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا و ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری نیسان سێنترا و پیکاب دێر بوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ رووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری ناحیەی خەلەکان روویدا  کە مینی پاسێک بوو توشی وەرگەڕان بوو و بەهۆیەوە 10 سەرنشینی پاسەکە برینداربوون و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: کۆمەڵێک رێوشوێنمان گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەکان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، رەزامەندیی هاوڵاتییان لە ئەدای فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان لە چۆنییەتی راپەڕاندنی کاروبارەکان گرنگترین…
Total
0
Share