لە زۆرینەی خوێندنگەکانی کۆیە بایکۆت راگەیەندرا

ئەندامێکی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، تا دێت بایکۆتی مامۆستایان زیاتردەبێت و ئەمڕۆش لە زۆرینەی خوێندنگەکانی قەزای کۆیە بایکۆتی دەوام کرا.

دڵشاد بابانی ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تا دێت بایکۆتی دەوامی خوێندنگەکان لەلایەن مامۆستایانەوە فراوانتردەبێت زۆرینەی خوێندنگەکانی لە شار و شارۆچکە و ئیدارە سەربەخۆکان گرتووەتەوە.

وتیشی، ئەمڕۆ لە زۆرینەی خوێندنگەکانی قەزای کۆیە بایکۆت راگەیەندراوە و چاوەڕێدەکرێت لە رۆژانی داهاتووشدا شوێنەکانی دیکەش بگرێتەوە.

جەختیشیکردەوە، لە ئێستادا وەک قۆناغی یەکەمی ناڕەزایەتییەکانمان بایکۆتمان هەڵبژاردووە ئەگەر هەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتیش دەستپێدەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەک رۆژئاوای کوردستانی هەژاند

له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی منبج ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌یەوە دەستپێکردووە. روانگه‌ی سوریی بۆ…
Total
0
Share