خاوەنی ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ ئاگاداردەکرێنەوە

هاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند، خاوەنی ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان،  سبەینێ ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ پشکنین ئامادەبکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ، رایگەیاند، لیژنەی پشکنینی ئۆتۆمبێلە زیانلیکەوتووەکان ئاگاداردەکەینەوە ئەوەی فۆڕمی پڕکردووەتەوە سبەینێ ئۆتۆمبێلەکانیان لەم شوێنانە ئامادەبکەن بۆ پشکنین و دیاریکردنی رێژەی زیانەکانی.

شوێنەکان:

چەمچەماڵ / بەردەم پەیمانگەی تەکنیکیی چەمچەماڵ.

ناحیەی شۆرش / بەردەم ناحیەی شۆڕش.

ناحیەی تەکیە/ بەردەم ناحیەی تەکیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کرێی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، رۆژانی پشووش پارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کارەبا وەردەگیرێت. وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان…
Total
0
Share