پارێزگایەكی دیكەی عێراق كاتی دەوامكردنی كەمكردەوە

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە پارێزگایەكی دیكەی عێراق بڕیاریدا كاتی دەوامی فەرمی كەمبكاتەوە.

پارێزگای دیالە رایگەیاند، موسەننا تەمیمی، پارێزگاری دیالە بڕیاری بە سەرجەم فەرمانگەكان داوە بە كەمكردنەوەی كاتی دەوامی فەرمی لە رۆژی یەكشەممە 16ی تەمموز و بۆ ماوەی یەك مانگ بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە.

پارێزگار بڕیاریشیدا دەوامی فەرمی لە كاتژمێر (8)ی بەیانی دەبێت تا كاتژمێر (1)ی نیوەڕۆ.

بەر لە دوو رۆژ پارێزگای بەسرە بڕیاریدا دەوامی فەرمی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە كەمبكاتەوە

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە زیادەڕەویكردن لە خواردنی ئایس كرێم دەدرێت

بابەتی دواتر

لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 300 منداڵ لە رێگای گەیشتن بە ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share