سەدر: ناچمە ناو فیتنەیەكی دیكەوە

موقتەدا سەدر پەیامێكی لەبارەی نوێژی هەینیی داهاتوو بڵاوكردەوە و دەڵێت، هەوڵدەدەم لەگەڵتاندا بم.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا داوای لە شوێنكەوتووان و بەشداربووانی نوێژی هەینیی یەكخراوی سبەی كرد پابەندی فەرمان و ڕێنماییەكان بن و وتی، هەوڵدەدەم بەشداربم لەگەڵتاندا، یان كەسێك دەنێرم نوێنەرایەتیم بكات.

سەدر ئەوەشی وت، ناچێتە ناو فیتنەیەكی دیكەوە، بژاردەكە بۆ گەلە و ئەویش پاڵپشتی دەبێت لە ڕابردوو و “ڕۆژانی داهاتوودا ئەگەر بیەوێت لەپێناو سەرخستنی چاكسازی ڕاوەستێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “وەڵامی دزەكردنی ئەو دەنگانە مەدەنەوە، ئێمە هیچ قورساییەكی بۆ دانانێین”. وەك ئاماژەیەك بۆ دزەكردنی هەندێك قسەی نوری مالكی سەركردەی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا.

لەسەر داواكاری ڕەوتی سەدر بڕیارە سبەی شوێنكەوتووانی ڕەوتەكە نوێژی بەكۆمەڵ لە بەغداد ئەنجامبدەن. ئەگەرچی لەناوەرۆكدا نوێژی هەینی یەكێكە لە پابەندییە ئاینییەكان، بەڵام ئەوەی سبەی هەڵگری پەیامی سیاسیشە.

بۆ نوێژكردنەكە كە لە سەرجەم شارەكانی عێراقەوە شوێنكەوتووانی ڕەوتەكە بەرەو بەغداد دەگوازرێنەوە، یەكەم هەنگاوی سیاسیی سەدر و ڕەوتەكەیەتی پاش ڕاگەیاندنی كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی.

بابەتی پێشتر

یانەیەكی سعودی ڕۆناڵدۆی دەوێت

بابەتی دواتر

كۆلیبالی بوو بە یاریزانی چێڵسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share