ژنێک بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ هاوسەرەکەی کچەکەی فڕێدەداتە ناو دیجلەوە

پۆلیسی عێراق لە پارێزگای واست رایگەیاند، منداڵێکیان رزگارکردووە کە لەلایەن دایکیەوە فڕێدراوەتە ناو رووباری دیجلەوە، هەروەها دایکەکەی دانیناوە بەوەدا کە بەهۆی کێشەی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا کچەکەی فڕێداوە.

پۆلیسی واست رایگەیاند، ژنێکیان دەستگیرکردووە کە کچەکەی فڕێداوەتە ناو رووباری دیجلەوە بەهۆی ناکۆکیی خێزانییەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە میدیا ناوخۆییەکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، “هەواڵێک هەبووە کە منداڵێک لە رووباری دیجلەدا خنکاوە لەشاری کوت سەنتەری پارێزگای واست دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون دەرکەوت کە دایکی منداڵەکە فڕێیداوەتە ناو رووباری دیجلەوە بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵیدا هاوسەرەکەیدا”.

جەخت لەوە دەکاتەوە کە “منداڵەکە رزگارکراوە و گواستراوەتەوە بۆ چاودێری”.

ئاماژەی بە دەستگیرکردنی دایکەکە کردووە، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە “پۆلیس ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی گرتووەتەبەر، بۆ ئەوەی ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند بکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: بەڵێنمان وەرگرت مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لەگەڵ عێراقدا خەرجبکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەڵێنمان وەرگرت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراقدا خەرجبکرێت. ئەو…
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیدا، كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنابێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە كە لەم مانگەوە كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم…
Total
0
Share