هۆشداری لە زیادەڕەویكردن لە خواردنی ئایس كرێم دەدرێت

شارەزایەكی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس هۆشداریدەداتە كەسانی بەتەمەن لە زیادەڕەویكردن لە خواردنی ئایس كرێم، بەهۆی ئەوەی دەبێتە هاندەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ.

پرۆفیسۆر ئەنتۆنینا ماشارۆڤا، پسیۆڕی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس دەڵێت، جەستە بەشێوەیەكی خراپ ماددە ساردەكان هەڵدەمژێت، چونكە كۆئەندامی هەرس ناچاردەكات بە دووهێندەكردنی هەوڵەكانی لە كەسانی بەتەمەندا، ئەمەش مەترسیی زیادبوونی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس لەو كەسانەدا زیاددەكات كە تەمەنیان لە 60 ساڵ زیاترە.

ئایس كرێم بڕێكی زۆر چەورییە تێرەكانی تیایە، كە خواردنی دەبێتەهۆی گرژبوونی خوێنەدەمارەكان و لاوازكردنی كاری ماسولكەكانی دڵ، ئەو پسپۆڕە وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجامی توێژینەوە نوێیەكان دەریدەخەن كە ئایس كرێم بەهەمان شێوە زەیتە رووكییەكانی تیایە، لەوانەش زەیتی خورما.

پسپۆڕەكە روونیشیكردەوە، بوونی بڕێكی زۆر شەكر لە ئایس كرێمدا كاریگەری لەسەر ئەركەكانی دركپێكردن و مێشك لە گەورە ساڵاندا دەبێت. بەپێی ئەنجامی زۆرێك لە توێژینەوەكان، لاوازیی یادگە و دابەزینی ئاستی درككردن لای گەورە ساڵان هۆكارەكەی زیادەڕەوییە لە بەكارهێنانی شەكردا.

ئەو باس لەوەشدەكات، خواردنی ئەو خۆراكانەی بڕێكی زۆر شەكر و چەورییان تیایە، دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش و گۆڕانكاری لە مایكرۆبایۆمی ریخۆڵە و، تێكچوونی كاری كۆئەندامی هەرس، هەموو ئەمانەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر سیستمی بەرگریی لەش لە گەورە ساڵاندا دەبێت. هۆشداریشیدا لەبارەی پێویستیی رەچاوكردنی هاوسەنگی لە سەرجەم خۆراكەكاندا.

 

بابەتی پێشتر

بومەلەرزە لە ناوچەیەكی هەرێم روویدا

بابەتی دواتر

پارێزگایەكی دیكەی عێراق كاتی دەوامكردنی كەمكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: پێداچوونەوە بە نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان دەكەینەوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كەرتی تایبەتی تەندروستی لە هەرێم ڕێكدەخەنەوە و بە نرخەكانی خزمەتگوزاریی تەندروستیدا دەچنەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share