بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک دایکێک و سێ منداڵەکەی سووتان

سەرچاوە عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە دایکێک و سێ منداڵی گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، ئاگرەکە لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو خێزانە کەوتووەتەوە، لە ناوچەی مەوفقیە لە بەسرە، بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی دایکێک و سێ منداڵەکەی.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ڕووداوەدا گەنجێکی 16 ساڵ بە سەختی برینداربووە کە ئێستا لەژێر چاودێریی چڕدایە.

تەرمی دایک و منداڵەکانی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون لە بەسرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەممار حەکیم: نابێت ناکۆکییە سیاسییەکان رێگری لە پێشکەشکردنی کاندیدێکی گونجاو بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بکات

عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، ناکرێت ناکۆکییە سیاسییەکان لە عێراق ببنە هۆی ئەوەی نەتوانرێت کاندیدێکی گونجاو بۆ…
Total
0
Share