سەرۆك بافڵ: هەرێمی كوردستان دەوڵەمەندە بە چەندین كانزای سروشتی كە دەستی بۆ نەبراوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی “ئێڵ بی سی” بەریتانی رایگەیاند، “عێراق چەندین ساڵە لە دواوەیە و بەریتانیا زۆر هەوڵیداوە بۆ خۆشگوزەرانیی عێراق و ئێستا دەرفەتی باش هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو ئەجێندایە”.

وتیشی، “حكومەتی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پلانی هەیە بۆ بونیادنەوەی عێراق و سەقامگیریی دارایی وادەكات هاوڵاتییانی عێراق كەمتر كۆچبكەن و هەروەها هانی بەریتانیا دەدەم كە وەبەرهێنان بكات و ئەو پەیوەندییە لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان زیاتربكات.

سەبارەت بە هەرێمی كوردستانیش سەرۆك بافڵ وتی، “ھەرێمی كوردستان خاوەن كانزای سروشتی زۆرین كە دەستی بۆ نەبراوە، ھەروەھا خاوەنی نەوت و غازی سروشتی زۆرن و سەبارەت بە سەرچاوەیی مرۆییش، 60%ی ئەوانەی خوار تەمەن 40 ساڵن لە هەرێمی كوردستان كەسانی بە توانان و دەتوانن بە چەندین زمان قسە بكەن.

بابەتی پێشتر

كەریم عەلی: نەوتی هەرێم دەدرێتە پاڵاوگەكانی عێراق و بەپێی یاسای بودجە بەنزین بە 450 دینار دابیندەكرێت

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوولی ئەفسەران دەستپێدەکاتەوە

خوولی ئەفسەران لە هەردوو کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان و زاخۆ ڕادەگەیەندرێت و كەسانی مەدەنییش دەگرێتەوە. بەپێی زانیارییەكان، خوولێکی ئەفسەران…
Total
0
Share