كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەكانی گەرما بەرزتردەبنەوە بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرای با لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) كیلۆمەتر دەبێت و دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 46 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی

دهۆك : 44 پلەی سیلیزی

كەركوك : 47 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 46 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 44 پلەی سیلیزی

سۆران : 42 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 48 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتى تەندروستى: حاڵەتێکى دیکەى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون تۆمارکرا

وەزارەتى تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنى حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون رادەگەیەنێت. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، تووشبووەکە پیاوێکی دانیشتووی…
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان تۆمەتبارکردنی چەند ڕۆژنامەنووسێکی ژن لە کەیسی کـ.ـوشتنی کچێکدا ڕەتدەکاتەوە

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان تۆمەتبارکردنی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە کەیسی کوشتنی کچێکدا ڕەتدەکاتەوە و ڕایگەیاند، پەیجە سێبەرەکان هەوڵی ناوزڕاندن…
Total
0
Share