لەسەر فرۆشتنی ماسی خراپ پۆلیس چوار تۆمەتبار دەستگیردەکات

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان چوار كەسیان دەستگیركردووە كە ماسی نەشیاویان لە دەرەوە هێناوە و ویستوویانە بە هاوڵاتیانی بفرۆشنەوە.

عەلی جەمال قدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ شەممە 14ی تشرینی دووەم وتی، ڕۆژی هەینی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەهەفتەبازاڕ (مەزادخانە)ی کەلار دەستیانگرت بەسەر 100 کیلۆ ماسی خراپ بوو کە بۆ خواردن شیاونەبووە و دەیانویست بە هاوڵاتییانی بفرۆشنەوە.

وتیشی، “ماسییەكان لە دەرەوەی سنوری کەلار هێنراون و تێکەڵاوی ماسی تەندروست كراون”.

بەرپرسەكەی پۆلیسی گەرمیان ئاشكراشیكرد، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 368، چوار تۆمەتبار دەستگیرکران و سەرجەم ماسیە خراپبووەکانیش ڕادەستی لیژنەی چاودێری قایمقامیەتی کەلار کران و دواتر لەلایەن لیژنەكەوە لەناوبران.

بابەتی پێشتر

دوو کەمپی ئاوارەبووان لە ئەنبار و کەرکوک داخران

بابەتی دواتر

سه‌رۆکی ڕیاڵ مه‌درید دڵنیایه‌ له‌ واژووکردنی بۆنده‌ گه‌وره‌که‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی داوادەكات مەرامی حزبی و ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان

هاوسەرۆكی یەكێتی داوادەكات، مەرامی حزبی و ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان و دەربارەی چالاكوانە بەندكراوەكانی بادینانیش…
Total
0
Share