بەرگریی شارستانیی سۆران گەشتیارێکی عەرەب لە مردن رزگاردەکات

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، گەشتیارێکی عەرەب دوای کەوتنەخوارەوەی لە شاخێکی نزیک تاڤگەی گەلی علی بەگ لەلایەن تیمەکانمانەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژە بەوە دەکات، ”گەشتیارێکی عەرەب بە ناوی محەمەد کەنعان ئەحمەد، تەمەن 50 ساڵ، بەهۆی کەمبوونەوەی شەکری خوێنەوە، لە شاخێکی نزیک تاڤگەی گەلی علی بەگ کەوتەخوارەوە و دواتر لەلایەن تیمی پاراستنی رووباری سۆرانەوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کرا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەكی بەپەلە لە كارەبای سلێمانییەوە.. ئەم ناوچانە بێ كارەبا دەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاگاداری ناوچەكانی دەربەندیخان، پێنجوێن، شارەزوور، سەیدسادق و هەڵەبجە دەكاتەوە كە بەهۆی چاكسازییەوە كارەبایان نییە…
Total
0
Share