وەفدێكی بازرگانیی یەكێتی سەردانی ئیماراتی كرد

وەفدێكی بازرگانیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە پێكهاتبوون لە شێخ ئەحمەد حەمەكەریم و د. هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی سەردانی ئیماراتیان كرد.

لە سەردانەكەدا وەفدی یەكێتی لەگەڵ چەندین كۆمپانیای بازرگانیی نێودەوڵەتی و سەرمایەداران بەمەبەستی برەودان بە وەبەرهێنان و رەخساندنی زەمینەی لەبارتر بۆ سەرمایەدارانی بیانی تاوەكو سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان و بە تایبەت پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین بخەنەگەڕ و بەشداربن لە بووژاندنەوەی زیاتری سنوورەكە.

لە درێژەی سەردانەكەدا وەفدی یەكێتی چەند گرێبەستێكیان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان واژووكرد سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و‎ بونیادنانی چەند كارگەیەك لە بواری خۆراكدا.

بە گوێرەی زانیارییەكان لە میانی دیدارەكاندا، وەبەرهێنەر و سەرمایەدارانی بیانی بەخۆشحاڵییەوە پێشوازییان لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكان كردووە و ئامادەیی تەواویان بۆ بەگەڕخستنی سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان دەربڕیوە تاوەكو لەزووترین كاتدا دەست بە وەبەرهێنان بكەن و فاكتەری گەشەپێدانی ئابوریی ناوچەكەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 دانیشتووانی گوندێکی سنووری ماوەت بەهۆی بەفری زۆرەوە داوای هاوکاریی بەپەلە دەکەن

لە داواکارییەکدا دانیشتووانی گوندی شەشۆی سنووری پارێزگای سلێمانی داوادەکەن قائیمقامییەتی قەزای ماوەت و پارێزگای سلێمانی بەهانای دانیشتووانی گوندەکەوە…
Total
0
Share