هۆكاری خێرا بڵاوبوونەوەی سریدز چییە؟

ئەپی (سریزد) كە بەمدواییە لەلایەن كۆمپانیای (میتا)وە بڵاوكرایەوە، لە كاتژمێرەكانی یەكەمیدا بەخێرایی بڵاوبووەوە و دابەزێندرا، بەجۆرێك لە 24 كاتژمێری یەكەمیدا ژمارەی بەشداربووانی گەیشتە 30 ملیۆن بەشداربوو، هۆكارەكەی چییە؟

لەكاتێكدا (تویتەر) لە بەردەم تەنگژەدا بوو، مارك زوكەربێرگ لێدانی دیكەی گەیاندە ئیلۆن مەسك وەك كێبڕكێیەكی نوێی نێوان ملیاردێرەكانی بواری تەكنەلۆجیا، ئەویش لەڕێی راگەیاندنی خزمەتگوزاریی (سریزد)ی هاوەڵی ئینستاگرام.

ئەپەكە تا رادەیەك زۆر لە تویتەر دەچێت، رێگە بە بڵاوكراوەی نووسینی كورت دەدات، بەكارهێنەران دەتوانن سەرسامی خۆیانی پێدەربڕن، سەرلەنوێ بڵاویبكەنەوە و وەڵامیشی بدەنەوە.

زیاد عەبدلتەواب، شارەزای زانستی ژمارەیی و ئاسایشی زانیاری، خێرا بڵاوبوونەوەكەی (سریدز) دەگەڕێنێتەوە بۆ چەندین هۆكار لەوانە، پشتبەستنی سریدز بە ئەپلیكەیشنی ئیسنتاگرام، كە نزیكە دوو ملیار و نیو بەكارهێنەری هەیە، بەهۆیەوە گواستنەوەی بەكارهێنەران بۆ ئەپە نوێیەكە ئاسانە، تەنانەت بەهەمان ناوی بەكارهێنەر و وشەی تێپەڕیەوە.

هۆكاری دووەم بە وتەی ئەو شارەزایە دەگەڕێتەوە بۆ “ئەو بانگەشەیەی هاوشانی دەستپێكی ئەپەكە بڵاوكرایەوە” سەرەڕای تایبەتمەندیی دیكە وەك “گەیشتنی ناوەرۆكی نووسینەكە بە 500 پیت بەراورد بە 280 پیتی تویتەر”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەپە نوێیەكە رێگە بە بوونی گرتەی وێنەیی تا پێنج خولەك دەدات.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: بەمنزیکانە رۆبۆتەکان لە ناوچەکانی ئاڵۆزی و شەڕ ئەرکە مرۆییەکان وەردەگرن

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share