ئۆتۆمبێلێكی تێسلا 1200 كیلۆمەتر بەیەك بارگاویكردنەوە دەبڕێت

ئۆتۆمبێلەكە دوو ‏هێندەی ماوەی پێشووی بڕیوە

ئۆتۆمبێلێكی تێسلا كە پاترییەكی پێشكەوتووی بۆ دانراوە، توانی ماوەی زیاتر لە 1200 ‏كیلۆمەتر (750 میل) بە یەكجار بارگاویكردنەوە ببرێت.‏

ڕۆژنامەی ئیندپێندت بڵاویكردەوە، پاترییە نوێیەكە لەلایەن كۆمپانیای (‏Our Next ‎Energy‏ – ‏ONE‏) پەرەیپێدراوە. ‏

پاترییە پەرەپێدراوەكە بووە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەی تێسلا لە جۆری (مۆدێل ئێس) دوو ‏هێندەی ماوەی پێشوو ببڕێت، كە بە پاتریی ئاسایی دەیبڕی، بەمەش بەسەر سەرجەم ‏ئۆتۆمبێلەكانی دیكەدا سەركەوت، لەڕووی ئەو ماوەی بڕینە كە دەتوانێت بە یەك عەمباری ‏بەنزین یان دیزل بیبڕن.‏

تاقیكردنەوەی پاترییە نوێیەكە لەسەر ڕێگاكانی ویلایەتی میشیگەن-ی ئەمریكا ئەنجامدراوە ‏و ئەو ئەنجامانەی بەدەستهاتوون “پێوەرێكی نوێی لەبارەی كۆی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل ‏هێناوەتە ئاراوە” وەك ئەوەی موجیب ئیعجاز، دامەزرێنەر و سەرۆكی جێبەجێكاری ‏كۆمپانیای ‏ONE‏ دەیڵێت.‏

ئیعجاز وتیشی، “دەمانەوێت پەلە بكەین لە پشتبەستن بە ئۆتۆمبێلی كارەبایی، لەگەڵ ‏كۆتاییهێنان بەو نیگەرانییەی لەبارەی ئەو ماوەیەی ئۆتۆمبێل دەتوانێت بەیەك ‏بارگاویكردنەوە بیبڕێت، ئەو پرسە ڕێگرە لەبەردەم زۆرێك لە بەكارهێنەرانی ئێستادا”.‏
‏ ‏
كەمكردنەوەی ئەو مەترسییانەی لەبارەی ئەو ماوەیەی ئۆتۆمبێلی كارەبایی دەتوانێت بەیەك ‏بارگاویكردنەوە بیبڕێت لەئێستادا لەڕێی بونیادنانی ژمارەیەكی زۆرتری وێستگەكانی ‏بارگاویكردنەوە لەسەر ڕێگاكاندا چارەسەركراوە، لەگەڵ هەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی ‏ماوەی بارگاویكردنەوەكە، بەپێی ڕۆژنامەكە.‏

پاترییە نوێیەكە كە ‏ONE‏ پەرەیپێداوە، پێكهاتەیەكی داهێنەرانەی هەیە و هەریەك لە ‏فۆسفات، ئاسن و لیسیۆمی تیایە، كۆمپانیاكە دەخوازێت لە ئایندەدا لە گوێزەرەوە ‏بازرگانییەكاندا بەكاربهێندرێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیایەکی چینی دەیەوێت پڕۆسێسەری تایبەت بە خۆی درووستبکات

کۆمپانیای شاومی چینی، سەرقاڵی درووستکردنی پڕۆسێسەرێکی تایبەت بە خۆیەتی بۆ مۆبایلە زیرەکەکانی. بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییە تەکنلۆژییەکانی چین، کۆمپانیای…
Total
0
Share