زەوی گۆییە یان تەختە؟  دوو کەشتیوانی ئاسمانی وەڵامدەدەنەوە

شێوەی زەوی پرسیارێکی لەمێژینەییە، دوو کەشتیوانی ئاسمانی سعودیش لەدوای گەشتێکیان بۆ وێستگەی بۆشایی ئاسمانیی نێودەوڵەتی وەڵامی خۆیان داوەتەوە.

ریانە برناوی و عەلی قەرنی، هەردوو کەشتیوانی ئاسمانیی سعودیی لە دوای ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا گەشتێکیان بۆ وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدا و گەڕانەوە سەر زەوی.

عەلی قەرنی لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە زەوی گۆییە یان تەختە رایگەیاند، “بێگومان زەوی گۆییە، بۆ ئەمەش سەلماندنی زۆر هەیە لەرووی فیزیایی و زانستی و توێژینەوەییەوە”.

برناویش وتی، “ئەوەی بینیمان گۆیی بوو”.

گەشتی ئەو دوو کەشتیوانە سعودییە ماوەی هەشت رۆژی خایاند، دواتر گەڕانەوە سەر زەوی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ئیمارات قۆڵێكی ئەلیكترۆنیی زیرەك بەنزین بۆ ئۆتۆمبێل تێدەكات

چاوەڕوان دەكرێت بەمنزیكانە كاتێك ئۆتۆمبێل دەچێتە وێستگەكانی سووتەمەنییەوە، قۆڵێكی رۆبۆتی بەنزینی بۆ تێبكات، هاوشانی كرێكارانی وێستگەكە. كۆمپانیای نیشتمانیی…
Total
0
Share