كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم ئەو گەرمایەی دوو رۆژی رابردوو رووی لە شارەكانی هەرێم كردبوو كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت. بەهۆی چالاکبوونی خێرایی باوە، ئەگەری بەرزبوونەوەى تۆزێکى سوک هەیە.

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بە (3-4) پلەی سیلیزی بە بەراود بە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، وەك ئەوەی لە پێشبینییەكانی كەشناسیدا هاتووە.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41
سلێمانی : 40
دهۆک : 40
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 41
سۆران : 40
گەرمیان : 46

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە

ئەمڕۆ، جارێکی دیکە پرۆسەی تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکانی لە میدیاکان ڕاگرت

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان کاریگەریی خراپ لەسەر کۆمەڵگا دروستبووە، بۆیە بڕیاردراوە بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان…
Total
0
Share