نەتەوە یەکگرتووەکان: بەمنزیکانە رۆبۆتەکان لە ناوچەکانی ئاڵۆزی و شەڕ ئەرکە مرۆییەکان وەردەگرن

بەرپرسێکی بەرنامەی خۆراکی جیهانیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی کرد کە بەکارهێنانی رۆبۆت بۆ دابەشکردنی یارمەتییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان و کارەساتەکان لە ساڵی داهاتوودا دەست پێبکات، بە مەبەستی پاراستنی ژیانی کرێکارانی کەرتی فریاگوزاری مرۆیی.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد “لە ساڵانی رابردوودا هێرشەکان بۆ سەر کرێکارانی فریاگوزاری زیادی کردووە، بەو پێیەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە و بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سودانەوە بەتەنها پرۆگرامی خۆراکی جیهانی سێ کرێکاری خۆی لەدەستداوە.

بێرنارد کواچ، بەرپرسی داهێنان لە بەرنامەی خۆراکی جیهانی، وتی “ئەو ئۆتۆمبێلە گواستنەوەیانەی کە پشت بە رۆبۆت و زیرەکیی دەستکرد دەبەستن، رەنگە هەر لە ساڵی داهاتووەوە دەست بکەن بە دابەشکردنی پاکێجی خۆراک بەسەر ناوچە کێشەلەسەرەکان و کارەساتەکاندا”.

باسی لەوەشکرد، ناردنی شۆفێر یان کارمەندی رێکخراوەکەیان هەندێکجار زۆر مەترسیدارە، بۆیە بەکارهێنانی ئەو جۆرە تەکنەلۆژیایە دەتوانێت جیاوازییەکی بەرچاو دروست بکات”.

روونکیردەوە کە لە باشووری سودان کە زیاتر لە 7.7 ملیۆن کەس بەهۆی برسێتییەوە دەناڵێنن یەکەم ناوچەبێت کە رۆبۆتەکان کاری تێدابکەن.

بابەتی پێشتر

سەنتەرێک لە هەولێر هەردوو قاچت لە بنا دەبڕێت

بابەتی دواتر

هۆكاری خێرا بڵاوبوونەوەی سریدز چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share