بانكی ناوەندی بڕیاری نوێی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرد

بانكی ناوەندیی عێراق دوو بڕیاری نوێی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەركرد و هەردوو بڕیارەكەش لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە جێبەجێدەكرێن.

بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق تێیدا هاتووە، بڕیاریانداوە لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە پشكی دۆلار بۆ گەشتیاران لە رێگەی ئاسمانی و وشكانییەوە بكرێتە 3 هەزار دۆلاری مانگانە.

لە نووسراوێكی دیكەی بانكەكەدا كە هەر ئەمڕۆ دەركراوە ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەكانی بانك بۆ سەقامگیریی بەهای ئاڵوگۆڕ و بەرامبەر دینار لە بازاڕدا بڕیاریاندا بە زیادكردنی بڕی دۆلاری كاش و لەگەڵ ئەوەشدا پێدانی دۆلاری كاش بە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەفتەیەكدا زیادبكەن بۆ 750 هەزار دۆلار بۆ هەر كۆمپانیایەك و بڕیارەكەش لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە جێبەجێدەكرێت.

بابەتی پێشتر

هەڵمەتێكی گەورەی نەمام چاندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: زەوییەك بە بەهای 22 ملیۆن دۆلار لە هەولێر دراوە بە شڤان پەروەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share