بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەوامی رەسمی لە پارێزگایەکی عێراق راگرت

ئەنجومەنی پارێزگای زیقار دەوامی رەسمی بۆ سبەی یەکشەممە راگرت، بەهۆی ئەوەی پلەی گەرمی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، سەرەڕای ئەوەی 50 پلەشی تێپەڕکردووە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی پارێزگای زیقار بە تەلەفزیۆنی ناسریەی وتووە، هۆکاری راگرتنی دەوامی رەسمی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییە کە کاریگەری لەسەر تەندروستیی گشتی و سەلامەتی هاوڵاتییان دەبێت.

ماوەی چەند رۆژێکە زیقار، رووبەڕووی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەبێتەوە و یەکەم پارێزگای عێراق بوو کە 51 پلەی سیلیزی لە ئەمساڵدا تیادا تۆمارکرا و بە گوێرەی پێشبینییەکان سبەی پلەی گەرمی لە پارێزگاکە بەرزتردەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق: هەنگاوەكانی كۆتایهێنان بە ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامن

وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، لیژنە سەربازییەكانی عێراق ئەنجامی كۆبونەوەكانیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرزكردووەتەوە بۆ کۆتاییهێنانی…
Total
0
Share