دوای شكاندنی جامی دوو ئۆتۆمبێل و دزیكردن لێیان، هێزەكانی پۆلیس تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، له‌سه‌ر سكاڵای دوو هاوڵاتی كه جامی ئوتۆمبێله‌كانیان شكێنرابوو دزییان لێكرابوو، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی رۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نه‌هیشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیربكرێت.
له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباردا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕی شەش هه‌زار دۆلار (60 وه‌ره‌قه) و بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر و ماتۆڕسكیلێكدا، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی دەیڵێت.
ئەوەشی ئاشكراكرد، تۆمه‌تبار (م.ط. له‌دایكبووی 1994) پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه و، له‌ئێستادا به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 443 له یاسای سزادان راگیراوە.