بە نوێنەرایەتیی قوباد تاڵەبانی کلیلی خانوویەک پێشکەش بە خوێندکارە یەکەمەکەی هەڵەبجە دەکرێت

ئەمڕۆ شاندێک بە نوێنەرایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ماڵی بوشرا بایەر خوێندکارە یەکەمەکەی سەر ئاستی ناحیەی سیروان دەکات و کلیلی یەکەیەکی نیشتەجێبوونی پێشکەشدەکەن.

بوشرا بایەر ئەو خوێندکارەی لە ناحیەی سیروانی سەربە پارێزگای هەڵەبجە، لەدوای وەرگرتنەوەی ئەنجامی کۆتایی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە کۆنمرەی 95.6ی بەدەستهێنا و یەکەمی سەر ئاستی ناحیەی سیروان و پێنجەمی پارێزگای هەڵەبجە بووە.

خێزانەکەی بوشرا بایەر، لە خانوویەکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجەدا دەژین و باوکی کاری کرێکاری دەکات و دایکیشی کاری نانکردن دەکات بۆ خەڵک، بەهۆی هەژارییەوە لەناو ئەو خانووەدا ماونەتەوە و دکتۆر ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دەڵێت، “ئەوە خانوو نا بەڵکو کەلاوەیەک زیاتر هیچی تر نییە”.

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانی ئەو خوێندکارە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا یەکەیەکی نیشتەجێبوون بۆ بوشرا بایەر دابینبکات و ئەمڕۆ شاندێک لە نووسینگەی قوباد تاڵەبانییەوە سەردانی ئەو خوێندکارە دەکەن و کلیلی ئەو یەکە نیشتەجێبوونەی پێشکەش دەکەن.

بابەتی پێشتر

كەسێك بە تۆمەتی شكاندنی جام و دزیكردن لە ئۆتۆمبێل دەستگیركرا

بابەتی دواتر

لە دوو ناوچەی هەرێم پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سەدی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share