لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە سلێمانی کەمترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان کراوە

رێکخراوێکی ناحکومی بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی پێشێلکارییەکانی بەرامبەر رۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە، داتاکان دەریدەخەن لە سلێمانی کەمترین پێشێلکاری کراوە.

لە ئاماری رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێداندا هاتووە، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023دا 49 حاڵەتی پێشێلکاری لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەرامبەر 99 رۆژنامەنووس ئەنجامدراون، شەش حاڵەتیان دەستگیرکردن بووە.

هەروەها 19 حاڵەتی رێگریکردن لە رووماڵکردن و 38 حاڵەتی رێگەنەدان بە رۆژنامەنووسان و دوو حاڵەتی سکاڵا تۆمارکردن لەسەر رۆژنامەنووسان هەبوون.

بەپێی ئامارەکە لەو شەش مانگەدا، هەشت حاڵەتی دەستبەسەرداگرتن و شکاندنی کەلوپەل بەرامبەر 16 رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە.

حەوت رۆژنامەنووسیش هێرشیانکراوەتە سەر و لێیاندراوە، هەروەها 25 رۆژنامەنووس لەلایەن دەزگاکانیانەوە بەبێ هۆکار دەرکراون، دوو دەزگای میدیاییش هێرشی ئەلیکترۆنییان کراوەتەسەر.

پێشێلکارییەکان بەپێی پارێزگاکان بەمجۆرەبوون، لە دهۆک زۆرترین پێشێلکاری تۆمارکراوە کە 25 حاڵەتە، لە هەولێر 16 حاڵەت، لە هەڵەبجە پێنج حاڵەت و لە سلێمانی تەنها چوار حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان تۆمارکراوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی قەڵەوییەوە ژمارەیەک ئەفسەر لە پلە بەرزکردنەوە بێبەشکران

بابەتی دواتر

دوای کۆبوونەوەکەی قوباد تاڵەبانی زیاتر لە 20 پڕۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر داواكراوێكی دەستگیركرد

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركردووە كە فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوو. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share