دوای کۆبوونەوەکەی قوباد تاڵەبانی زیاتر لە 20 پڕۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێدەکرێت

لە مانگی رابردوودا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی راپەڕین کۆبووەوە و لە دوای کۆبوونەوەکە بڕیاردرا لەبارەی راییکردنی کارەکانی زیاتر لە 20 پڕۆژە لە سنوورەکە.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کۆی ئەو پڕۆژانە کرا کە پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی ئیدارەی راپەڕین کرابوون و لە ئەنجامدا بڕیاردرا لە زووترین کاتدا کاروباری زیاتر لە 20 پڕۆژە تەواو بکرێن و ئامادەکاری بکرێت بۆ کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە بڕیارەکەدا ئەولەوییەت درا بەو پڕۆژانەی زۆرترین هەلی کار دەڕخسێنن و جوڵەی ئابوری و بازرگانی زیاتر لە دەڤەرەکەدا دروستدەکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا رۆژی 20 حوزەیران قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئیدارەی گەرمیانیش کۆبووەوە و بە هەمان شێوەی ئیدارەی راپەڕین لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ راییکردنی کاروباری کۆمەڵێک پڕۆژەی وەبەرهێنان، چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا لە ئیدارەی گەرمیانیش کاروباری کۆمەڵێک پڕۆژەی وەبەرهێنان تەواو بکرێن و بکەونە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئەم کۆبوونەوانە دوای ئەوە دێت کە ساڵی رابردوو قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی کۆبووەوە و لە ئەنجامدا 39 پڕۆژەی وەبەرهێنان کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە و زیاتر لە 15 پڕۆژەی دیکەش کاروبارەکانی تەواوبووە و لە داهاتوودا جێبەجێ دەکرێن.

بابەتی پێشتر

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە سلێمانی کەمترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان کراوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: دەست بەسەر 150 قتوو هەنگوینی نەشیاودا گیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنجشەممە دوا وادەیە بۆ مامۆستایان

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات ڕایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایانەی داواكاریی مۆڵەتی بێمووچەیان پێشكەشكردووە سبەینێ دوایین وادەیە بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەكەیان، هاوكات وردەكاریی…
Total
0
Share