گەرمیان.. کارمەندان و شۆفێرانی فریاکەوتنی خێرا مانگرتنیان ڕاگەیاند

سەرجەم کارمەندان و شۆفێرانی فریاکەوتنی خێرای تەندروستیی گەرمیان مانگرتنیان لەکارکردن ڕاگەیاند و هۆکارەکەشی خەرجنەکردنی پارەی خواردن و ڕێگاوبانە.

لە داواکارییەکدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە کارمەندان و شۆفێرانی فریاکەوتنی خێرای گەرمیان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ماوەی نۆ مانگە هیچ بڕە پارەیەکی خواردن و ڕێگاوبانیان بۆ خەرجنەکراوە، لەکاتێکدا سەرجەم کارمەندانی سنوورەکە لەهەمان ڕۆژدا ئەو بڕە پارەیەیان بۆ خەرجدەکرێت.

ئەو کارمەندە مانگرتووانە دەڵێن، “چەند جارێک ئەم کێشەیەمان گەیاندووەتە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان و هیچ هەڵوێستێکی نەبووە و بێباک بووە بەرامبەر ئیش و داواکارییەکانمان”.

جەختدەکەنەوە کە بەردەوام دەبن لە مانگرتن و ناڕۆنەوە سەر کارەکانیان بەوەش ناتوانن هیچ نەخۆشێک بگوازنەوە، “بەرپرسیارێتیی هەر ڕووداوێکیش لەئەمڕۆوە دەخەینە ئەستۆی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان”.

لە داواکارییەکەدا هاتووە، ئەو برە پارەیەی وەزارەتی دارایی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی زیادکردووە بۆ ئیش و کاری دیکە خەرجدەکرێت و هیچ مافێکی ئەمانی لێنەدراوە.

بابەتی پێشتر

چارەنووسی تیمی فڕۆكە ئەمریكییەكە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

ئامۆژگاری بۆ دایکان بۆ بەهێزکردنی کەسایەتیی منداڵە پێنج ساڵەکەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share