چەمچەماڵ.. پێنج ئەندامی خێزانێك سووتان

بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێكدا لە قەزای چەمچەماڵ، پێنج ئەندامی خێزانێك سوتان، برینی سیانیان كاریگەرە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئاشتی-ی قەزای چەمچەماڵ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک پێنج ئەندامی خێزانێک سوتاون.

شەریف ڕەحیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئاگرەکە بەهۆی گڕگرتنی غازەوە بووە و بەهۆیەوە دایکێک و سێ کوڕ و کچێک سوتاون.

وتیشی، “سیان لە بریندارەکان کە دایک و کچەکە و کوڕێکن بەهۆی كاریگەری برینەكانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون”.

نوێدەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی قوربانییانی ڕووداوەكە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی قوربانییانی ڕووداوەكە و دەشڵێت، هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە كە…
Total
0
Share