دووشەممە مووچەی پێشمەرگە دابەشدەكرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بانكەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، خشتەی تایبەت بە دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان بۆ مانگی سێ ئاراستەی بانك كراوە و چاوەڕواندەكرێت لە رۆژی دووشەممەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان بكرێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، سبەینێ یەكشەممە، نووسراودەكرێت بە مەبەستی پارەداركردنی بانك و رۆژی دووشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، مووچەی لیوا هاوبەشەكان لەلایەن هاوپەیمانانەوە پارەی پێویستی بۆ تەرخاندەكرێت و بڕیارە لەم هەفتەیە ئەگەر هیچ پێشهاتێك نەیەتە پێشەوە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانیش بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ.. ئەمساڵ لە هەرێم زیاتر لە پێنج هەزار و 300 ‏كەس بوونەتە قوربانی

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی یادکردنەوەی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچۆیە، به‌پێی ‏ئاماره‌كانى هاتوچۆی هەرێم، له‌ماوه‌ی 10 مانگى ئەمساڵدا 476 کەس لە…
Total
0
Share