دووانەیەکی بەیەکەوەنوساو بە یەک دڵەوە لەدایکبوون

بە سەرپەرشتیی هەشت پزیشکی پسپۆڕ و بە نەشتەرگەری، ئەمڕۆ لە شاری کوت دووانەیەکی بەیەکەوەنوساو لەدایکبوون.

ئەو دوو کۆرپە بەیەکەوەنوساوە یەک دڵیان هەیە و سییەکانیشیان هاوبەشە.

دوای نەشتەرگەرییەکە منداڵەکان براونەتەبەشی تایبەت لە نەخۆشخانەی منداڵبوون و ناو ئامێری تایبەت بەو منداڵانەی تەندروستییان جێگیرنییە “خودەج”.

منداڵەکان جگە لەوەی دڵ و سییەکانیان هاوبەشە، هەریەکەشیان یەک گورچیلەیان هەیە.

ئێستا لیژنەیەکی پزیشکی پێکهێنراوە بۆ چاودێریکردنی تەندروستییان و بڕیاردان لەبارەی نەشتەرگەریی جیاکردنەوەیان بە تەندروستی.

 

بابەتی پێشتر

لە لووتکەی تۆپی پێوە بۆ تورکیا

بابەتی دواتر

دەستەی گەشتوگوزار: لە رۆژانی جەژندا 700 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێم کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share