لە لووتکەی تۆپی پێوە بۆ تورکیا

فیلیپی کۆتینیۆ لەلایەن یانەی ئەستۆن ڤێلاوە وەک یاریزانێکی سەرەکی گرنگی پێناکرێت و یانەیەکی گەورەی تورکیا داوای گواستنەوەی دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “میللەت”ی تورکی، یانەی بەشیکتاش گرێبەستێکی بۆ گواستنەوەی فیلیپی کۆتینیۆ پیشکەش بە یانەی ئەستۆن ڤێلا کردووە.

یانەکەی تورکیا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەددا 40ی نرخی ڕاستەقینەی یاریزانەکە پێشکەشبکات کە هەشت ملیۆن یورۆیە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرییڤۆ” لەو بارەیەوە نووسیویەتی، یانەی بەرشلۆنە کاتێک یاریزانە بەڕازیلییەکەی فرۆشتووە، مافی ئەوەی وەرگرتووە ئەگەر بە 20 ملیۆن و زیاتر بفرۆشرێت نیوەی تێچووی گرێبەستەکە بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەگەر ئەو گرێبەستەی بەشیکتاش قبوڵبکرێت، یانە کەتەلۆنییەکە هیچی دەستگیر نابێت.

کۆتینیۆ تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا واژۆکردووە، وەرزی ڕابردوو تەنها لە 22 یاریدا بەشداریکرد و تەنها گۆڵێکی تۆمارکرد، بۆیە لەلایەن ئونای ئیمیری-یەوە گرنگی پێنەدرا.

بابەتی پێشتر

ئۆسیمین قوفڵ بووە و خۆشحاڵیشە

بابەتی دواتر

دووانەیەکی بەیەکەوەنوساو بە یەک دڵەوە لەدایکبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share