3 نیشانەی ئاگادارکردنەوەی شێرپەنجە لە کاتی نانخواردن دەردەکەون

پسپۆڕانی تەندروستی بەریتانیی هۆشدارییان لە سێ نیشانەی شێرپەنجە داوە کە پێویستە هەموومان گرنگی پێبدەین کاتێک تووشیان دەبین لە کاتی نانخواردن و پێویستە لە کاتی پێویستدا سەردانی پزیشک بکرێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی زە ​​سەنی بەریتانی، شارەزایان ئاماژەیان بەوەکردووە، زیاتر لە 200 جۆری جیاوازی شێرپەنجە هەیە کە هەریەکەیان نیشانەی جیاوازیان هەیە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی سێ نیشانە هەن کە هاوبەشن بۆ زۆرینەیان.

یەکەم: نەمانی ئارەزووی خواردن، هەستنەکردن بە برسێتی وەکو جاران، یان هەستکردن بە تێربوون بە خێرایی هەموو ئەو نیشانانەن کە پێویستە سەردانی پزیشک بکەن.

دووەم: سەختی لە کاتی قووتدان یان جوینی خۆراکدا، یان هەستکردن بەوەی بە بەردەوامی شتێک کە لە قوڕگدا گیربووە.

لە کۆتاییدا ئەگەر زیاتر لە 3 ساڵ بێت تووشی هەرس نەکردن یان دڵەکزێ بوویت، ئەمە رەنگە نیشانەیەکی ئاگادارکردنەوە بێت.

شێرپەنجە، نەخۆشییەکە وەک هەر نەخۆشییەکی دیکە و مایەی ترسی کەسی تووشبوو نییە، ئاماژەیە بۆ گەشەکردنی خانە نائاساییەکان کە بە شێوەیەکی کۆنترۆڵنەکراو دابەش دەبن و توانای دزەکردن و لەناوبردنی شانە ئاساییەکانی جەستەیان هەیە.

ئەوەی گرنگە هەموو نەخۆشییەک لە سەرەتاوە دەستنیشان بکرێت و مامەڵەی گونجاوی خۆی لەگەڵدا بکرێت، نەوەک دوای ماوەیەکی زۆر بیر لە وەرگرتنی چارەسەر بکرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی زۆری ئۆمیکرۆنی ئاشکراکرد

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڕۆژانەی زۆری گۆڕاوی ‏ئۆمیکرۆن لەجیهاندا ڕایگەیاند، سەرجەم ڕێکارە خۆپارێزییەکان بەشێوەیەکی توندوتۆڵ ‏دەبێتەهۆی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەغداد ڕەتیکردووەتەوە لەسەر داوای هیچ کەسێک دەرمانیان بۆ سلێمانی ناردبێت

  تەندروستیی سلێمانی وەڵامی ئەو پەرلەمانتارانە دەداتەوە کە باسیان لە دابینکردنی دەرمان دەکرد بۆ سلێمانی و کەمتەرخەمی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی: ژمارەی تووشبووان بە پەتا وەرزییەکان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتا وەرزییەکان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەڵام ئەمە حاڵەتێکی…
Total
0
Share