بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە هەر حەوت بەریتانییەک یەکێکیان بەهۆی برسێتییەوە دەناڵێنێت

توێژینەوەیەکی پەیمانگای تایبەتمەندی بەریتانی دەریدەخات کە قەیرانی دارایی وڵاتەکەی بەرەو دۆخێکی خراپ بردووە، بەجۆرێک کەمی خۆراک و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان وایکردووە، لە هەر حەوت بەریتانییەک یەکێکیان بەهۆی برسێتییەوە بناڵێنێت.

ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لەلایەن رێکخراوە ناحکومییە بەریتانییەکەوە ئەنجامدراوە ئاماژە بەوە دەکات، لەسەدا 14ی سەرجەم گەورەساڵانی بەریتانیا یان خێزانەکانیان لەماوەی ساڵی 2022، تووشی نەبوونی ئاسایشی خۆراک بوون، کە دەکاتە نزیکەی 11.3 ملیۆن کەس”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەو مانایەیە کە زیاتر لە 11 ملیۆن کەس لە بەریتانیا لەو ماوەیەدا خۆراکیان تەواو بووە یان توانای کڕینی خۆراکیان نەبووە، یان کەمتر خواردنیان خواردووە، یان برسیبوون”.

لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە “ئەم دۆخە تەنها برسێتی نییە لەنێو بەریتانییە هەژارەکاندا، بەڵکو نەبوونی دەرمان و چاودێریی کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاری و چاودێریی تەندروستیش دەگرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

وەزیرێکی فەلەستین بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

هۆشداری لە بەبیابانبوونی گەرمیان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەریلایەك بووە سەرۆكی كۆڵۆمبیا

گوستاڤۆ پێترۆ پێشتر یەكێك بووە لە گەریلاكانی كۆلۆمبیا، لە هەڵبژاردنی دوێنێی سەرۆکایەتیی وڵاتەكەیدا بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا. لە…
Total
0
Share