ئەمریكا داوا لە چین دەكات كڕینی نەوتی ئێران كەمبكاتەوە

بەرپرسانی ئەمریكا و ئەوروپا داوایان لە چین كردووە كڕینی نەوتی ئێران كەمبكاتەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز، لەزاری بەرپرسێكی باڵای ئەمریكاوە گواستیەوە، زانیاریی ئەوەیان هەیە تاوەكو ئێستا كۆمپانیا چینییەكان نەوتی ئێران دەكڕن، ئەوەش پێچەوانەی ئەو بڕیارەیە  پێشتر ئەمریكا وەكو سزا بەسەر ئێراندا سەپاندی و داوای لە وڵاتانكرد كە نەوتی ئەو وڵاتە نەكڕن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە لە پەیوەندیدان لەگەڵ چین لەبارەی سیاسەتی ئەو وڵاتە بە ئاراستەی ئێراندا”.

هاوكات بەرپرسێكی ئەوروپی بە ئاژانسەكەی وتووە، ئەو هەوڵە دیپلۆماسییە دوای سەردانەكەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ چین لە مانگی حەوتی ڕابردوو هاتووەتە ئاراوە.

بەپێی شیكارییەكانی كۆمپانیای “Kpler” كە تایبەتە بە شیكاریی بازاڕی نەوت كۆمپانیا چینییەكان ڕۆژانە 553 هەزار بەرمیل نەوتی ئێرانیان لەماوەی ساڵی ڕابردوو تاوەكو مانگی هەشتی ئەمساڵ كڕیوە.

بابەتی پێشتر

كۆریای باكوور موشەكێكی نوێی تاقیكردەوە

بابەتی دواتر

چەند خواردنەوەیەكی چێشتخانەکەت دەتوانێت وزەبەخشێکی 100% سروشتی بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەمەنی فەیسبووک بووە 20 ساڵ

ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەی وەک سەکۆیەک بۆ گەنجان دروستکرا 20 ساڵی تەمەنی تێپەڕاند، ئەرکەکەشی لە تەنها بوونە شوێنێکی کۆبوونەوەی…
زیاتر ببینە

نەوت 110 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ سەروو 110 دۆلار بەرزبووەوە و بەرزترین ئاستی لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا…
Total
0
Share