راپۆرتێک: یەدەگی نەوتی جیهانی 52 ملیار بەرمیلە

بەپێی راپۆرتێک تا کۆتایی ساڵی 2022 یەدەگی نەوتی جیهانی گەیشتووەتە 52 ملیار بەرمیل و عێراق و ئێرانیش لە پلەکانی پێنجەم  وشەشەمدان لە زۆرترین بڕی یەدەگی جیهانی.

بەپێی راپۆرتێک کە کۆمپانیای توێژینەوەی وزە ریستاد ئینێرجی بڵاویکردووەتەوە، “لە ساڵی 2022 دا یەدەگی نەوتی جیهانی گەیشتە 52 ملیار بەرمیل و بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا”.

لە سەرەتای ساڵی 2022 دا تا کۆتایی ساڵ 1.624 ترلیۆن بەرمیل نەوت دەرهێنراوە، لە کاتێکدا لە سەرەتا تا کۆتایی ساڵی 2021 1.572 ترلیۆن بەرمیل دەرهێنراوە.

دەوڵەتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیک خاوەنی 696 ملیار بەرمیل یەدەگی نەوتن، لە کاتێکدا دەوڵەتانی نائەندام 928 ملیار بەرمیل یەدەگیان هەیە.

لەناو ئەو دەوڵەتانەی خاوەنی زۆرترین یەدەگی نەوتن سعودیە لە پلەی یەکەمدایە و ساڵی رابردوو271 ملیار بەرمیلی دەرهێناوە، لەدوای ئەویش ئەمریکا و روسیا دێن و عێراق و ئێرانیش پلەکانی پێنجەم و شەشەمیان هەیە.

کۆمپانیاکە پێشبینی کردووە تا ساڵی 2026 خواست لەسەر نەوت بەرزبێتەوە بۆ 105 ملیار بەرمیلی رۆژانە، بەڵام بۆ ساڵی 2030  بۆ 100 ملیار بەرمیل داببەزێت ئەمەش بەهۆی زیادبوونی فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کە تا ئەو کاتە %50 ی فرۆشی ئۆتۆمبێل پێکدەهێنن.

 

 

بابەتی پێشتر

وەرزی حەجی ئەمساڵ کۆتایی هات

بابەتی دواتر

لەبەر ئەم هۆکارە بۆنی ناخۆشی دەم فەرامۆش مەکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

 نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە 13ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share