کۆمەڵەی کورتەباڵاکان: عەممار حەکیم بەڵێنیدا کار بۆ هاوتاکردنی مووچەکانمان لەگەڵ عێراق بکات

سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان، رایگەیاند، “عەممار حەکیم بەڵێنیدا کار بۆ هاوتاکردنی مووچەکانمان لەگەڵ عێراق بکات”.

عومەر جەبار، سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە نووسراوێکمان ئاراستەیکرد کە چۆن ستەم لە خاوەن پێداویستییەکانی هەرێم کراوە و تەنها بڕی 150 هەزار دیناریان پێدەدرێت.

وتیشی: عەممار حەکیم بەڵێنی پێداین کار بۆ ئەوە دەکات کە مووچەکانمان هاوتای خاوەنپێداویستییەکانی عێراق بکرێت و وتی، خۆم دەبمە پارێزەرتان و داواکەتان دەگەیەنمە وەزیری دارایی عێراق.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دێتە هەرێم

ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان هەنگاودەنێت و دانیشتنێکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشە ئابورییە…
Total
0
Share