لەبەر ئەم هۆکارە بۆنی ناخۆشی دەم فەرامۆش مەکە

بۆنی ناخۆشی ناو دەم یەکێکە لەو حاڵەتانەی زۆرینەی خەڵک تووشی دەبن بەڵام هەندێک جار فەرامۆش دەکرێن شارەزایانی بواری پزیشکیش دەڵێن  بۆنی ناخۆشی دەم و دروستبوونی هێڵنج و رشانەوە حاڵەتانێکن نابێت فەرامۆش بکرێن.

شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵێن، “هەندێک جار ئەو بۆنە ناخۆشەی لەناو دەمدا دروست دەبێت بەهۆی بەکتریاکانی ناو دەمەوەن، گەر بێت و چارەسەر نەکرێن لە ماوەیەکی درێژدا دەبنە بەکتریای زیانبەخش و هۆکارێکن دەبن بۆ نەخۆشییەکانی پوک و لەوێشەوە سەردەکێشن بۆ نەخۆشییەکانی دڵ”.

بەپێی ئامارێکی دەزگای دڵی بەریتانی ساڵانە 100 هەزار کەس بەهۆی جەڵتەی دڵەوە رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن، بەو مانایەی لە هەر پێنج خولەکێکدا کەسێک تووشی جەڵتە دەبێت.

هەر بۆیە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت، لەگەڵ دروستبوونی حاڵەتەکانی ناخۆشی بۆنی دەم پشتگوێی نەخەن و سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن بە مەبەستی چارەسەرکردنی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەی كۆرۆنا.. بایدن داوای زانیاری و چین-یش هۆشداری لە بەسیاسیكردنی دەدات

سەرۆكی ئەمریكا داوای لە دەستە هەواڵگرییەكانی وڵاتەكەی كرد ڕاپۆرتێك لەبارەی بنەڕەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادەبكەن، لەكاتێكدا دەنگۆی جۆراوجۆر لەبارەی…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share