نەوت بۆ زیاتر لە 90 دۆلار بەرزبووەوە

نرخی نەوت ئەمڕۆ بەرزبووەوە و خاوی برێنت گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە 18ی تشرینی دووەمی 2022ەوە، ئەمەش پاش ئەوەی روسیا و سعودیە بڕیارەكانی پاڵپشتیی بازاڕی نەوتیان راگەیاند.

مۆسكۆ رایگەیاند، درێژە بە كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت دەدات، كە بڕەكەی 300 هەزار بەرمیل نەوتە لە رۆژێكدا، تا كۆتایی ئەمساڵ.

ئەمەش هاوكات بوو لەگەڵ بڕیارێكی سعودیە بەوەی درێژە بە دابەزاندنی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنانی نەوت دەدات بە بڕی یەك ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بۆ ماوەی سێ مانگی دیكە.

بابەتی پێشتر

نێیمار لە کام دۆزەخ ژیاوە؟

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ زۆرترین خولەک یاریی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share