وەرزی حەجی ئەمساڵ کۆتایی هات

ئەمڕۆ کۆتا رۆژی وەرزی حەجی ئەمساڵ بوو لە وڵاتی سعودیە و ئەو حاجیانەی لە دەرەوە روویان لە وڵاتەکە کردبوو دەستیان بە گەڕاندنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان کرد.

بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار حاجی لە 160 وڵاتی جیهانەوە روویان لە سعودیە کردبوو، بەمەش بە گەورەترین وەرزی حەج لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەژماردەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی دەیان هەزار حاجی تەوافی ماڵئاواییان لە شوێنە پیرۆزەکانی شاری مەککە کرد و بەرەو شاری مەدینە بەڕێکەوتن.

لای خۆیەوە دەستەی حەجی عێراق بڵاویکردەوە، دوای تەواوکردنی رێورەسمە ئاینییەکان حاجیانی عێراق دەچنەوە شاری مەدینە و دوای ئەنجامدانی تەوافی ماڵئاوایی لەوێش لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا

وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا. حەیان…
Total
0
Share