لێپرسراوی بەشی پشکنینی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، پێشبینی دەکەین بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە 100 هەزار گەشتیار روو لە سلێمانی بکەن.
ئاکۆ ئەحمەد لێپرسراوی بەشی پشکنینی گەشتوگوزاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ساڵانە وەک نەریتی خۆمان لەگەڵ هاتنی بۆنەکان چەند تیمێک پێکدەهێنین یەکێکیان لە بازگەی تاسڵوجە و ئەوی دیکەیان لە بازگەی عەرەب جێگیردەکرێن بە مەبەستی پێشوازیکردن لە گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عێراق”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر گەشتیارێک دێتە بازگەکان بە شیرینی پێشوازی لێدەکرێت رێنمایی و رێبەری گەشتیاری پێدەدرێت هەر پرسیارێکی هەبێت سەبارەت بە هۆتێل و نرخەکانی شوێنە گەشتیارییەکان وەڵام دەدرێتەوە”.
ئاشکراشیکرد، “تا ئێستا ئامارێکمان لەبەردەستدا نییە تا ئێستا چەند گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە، بەڵام پێشبینی دەکەین بەبۆنەی جەژنەوە 100 هەزار گەشتیار روو لە سلێمانی بکەن”.