دوایین زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم لە بەغداد

هادی عامری و قوباد تاڵەبانی

تائێستا دوا هەڵوێستی لایەنە شیعەكان دەربارەی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق یەكلانەبووەتەوە و ئەندامێكی كوردی لیژنەی دارایش دەڵێت، شاندی حكومەتی هەرێم و لیژنەكەیان چاوەڕوان ئەو هەڵوێستەن.

بۆ تاوتوێكردنی پشك و شایستە داراییەكانی هەرێم و پابەندییەكانی، ئێواری دوێنێ جارێكی دیكە شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران گەیشتە بەغداد و ئەمڕۆش چەند دیدار و كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا.

شاندەكە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆمار و بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان و بەشێك لە ئەندامانی كوردی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدا.

دواتریش شاندەكە لەگەڵ هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كۆبووەوە.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، كۆبوونەوەكانی شاندی حكومەتی هەرێم لە بەغداد درێژەیان هەیە و شاندەكە چاوەڕوان دوا هەڵوێست و بڕیاری لایەنە سیاسییەكانە لەو بڕگەیەی تایبەتە بە پشكی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق.

وتیشی، “تا ئەمڕۆ هیچ پێشنیارێكی نوێ بە شاندەكە و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران نەدراوە”.

سەبارەت بەوەی كەی پرۆژەی بودجە دەچێتە هۆڵی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەری شیروان میرزا ئەوەی خستەڕوو چاوەڕوانی هێزە سیاسییە شیعەكان دەكەین و تائێستاش دیارنییە دوا وەڵام و پێشنیاری ئەوان بۆ دەقی تایبەت بە پشكی هەرێم كەی دەبێت.

بابەتی پێشتر

كازمی فەرماندەكات پێدانی كارەبا زیادبكرێت

بابەتی دواتر

ئەمریكا.. دوو چەكدار لە نزیك كۆشكی سپی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی شەممەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “رۆژی شەممەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە”. د.…
Total
0
Share