تەندروستیی كەركوك رەتیدەكاتەوە ئاگر لە نەخۆشخانەی ئازادی كەوتبێتەوە

تەندروستیی كەركوك رەتیدەكاتەوە هیچ رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئازادی روویدابێت.

فەرمانگەی تەندروستیی كەركوك رەتیدەکاتەوە ئاگر لە نێو نەخۆشخانەی ئازادی كەوتبێتەوە و رایگەیاند، ئەوەی روویداوە ئاگرێکی ئاسایی بووە لە دەرەوە و دوور لە نەخۆشخانەکە.

دەشڵێت، ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە لەنێو نەخۆشخانەکە دوورن لە راستیەوە.

فەرمانگەكە ئەوەشی روونكردەوە، ئاگرەكە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا قەیس عەبدولرەزاق، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تائێستا زیاتر لە 90%ی لەلایەن تیمەكانیانەوە كۆنتڕۆڵكراوە.

هەواڵی هەندێك لە میدیاكانیشی رەتكردەوە كە بڵاویانكردبووەوە ئاگرەكە لە نەخۆشخانەی ئازادی كەوتووەتەوە و وتی، شوێنی رووداوەكە لە نەخۆشخانەكەوە دوورە.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی کێشەی ئاوەڕۆی شەقامی مەلیک مەحمود روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ لە پارێزگایەکی عێراق 40.3 پلەی سیلیزی تۆمارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share