دژەتیرۆر: هەندێک کەس ناوی ئێمەیان بەکارهێناوە بۆ کاری نایاسایی و دەرکراون

دژەتیرۆر لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ ڕایگشتی ئاشکرایدەکات، هەندێک کەس بەبێ ویستی ئەوان ناوی ئەو دەزگایەیان بەکارهێناوە بۆ کاری نائاسایی و لە دەرەوەی ئەو دەزگایەوە بوون، هاوکات هەندێک کەس تێوەگلاون لە کارەکانیان دەرکراون و ڕوبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی دژەتیرۆردا هاتووە، ” ئێمە لێرەدا بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ڕوون دەکەینەوە ، ھێزی دژەتیرۆر دوورو نزیک پەیوەندی بەھیچ کارێکی نایاسایی و قاچاخچێتی و سەرانەوەرگرتن و داگیرکردنی زەوی و موڵکی گشتی یەوە نیەو نەبووە ، بەڵکو ڕاستیەکە ئەوەیە  ھەندێ کەسی نابەرپرس لەدەرەوەی ویستی ئێمەو بەخواستی چەند کەسێکی یاساشکێن و دوور لە دەسەڵاتی ئێمە ناو ناوبانگی ئەم دەزگایەی بەکارھێناوە بۆ کاری نایاسایی و دەستدرێژکردن بۆ سەر بەرژەوەندی گشتی، کە بەڕەسمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر نەبوون ، چەند کەسێکیش کە تێوەگلابوون بەم کارە نایاساییانە بە ڕەسمیدەرکراون و رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە، چیتر رێگەش نادرێت کەسانێکی بەرژەوەندی خواست بۆ مەرامی تایبەتی دەست لەکاروباری دژەتیرۆرەوە وەربدات “.

لە ڕوونکردنەوەکەی دژەتیرۆردا ئاماژە بەوەشکراوە، ” بۆ ھەموولایەکی ڕووندەکەینەوە دژەتیرۆر وەک ھەمیشە، لە سەنگەری خەڵک ، سەروەری یاسا ، ئارامی و ئاسایش و پاراستنی سەروماڵی خەڵک و شکۆی ھەرێمی کوردستان دەبێت ، ئەرکی سەرەکیمان ڕوبەڕوبوونەوەی ھەر پیلانێکە کە بیەوێت ئارامی لە خەڵک تێکبدات ئاشکراشیدەکەین ھێزی دژەتیرۆر ھێزی خەڵک و ھەموو رەنگ و بۆچوونە جیاوازەکانە و بەگڕوتینێکی نوێ و بە بەھێزترەوە لە ڕابردوو ، پشتیوان بەخوای گەورەو بە ھاوکاری ھەمووان و ھێزی پێشمەرگەو ھێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ لە ئەرکداین بۆ پاراستنی کوردستانەکەمان و سەقامگیری زیاتری ئاسایش و ڕووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنان و ھەڵھاتوان لە یاسا “.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتەكە دەڵێت ناڕاستە.. بانگەشەیەكی هەڵبژاردن لە پەیجی وەزارەتی كارەبا بڵاودەكرێتەوە

چەند وێنەیەك بڵاوكراونەتەوە، دەریدەخات بانگەشەیەكی هەڵبژاردنی پارتی لە پەیجی فەرمیی وەزارەتی كارەبا بڵاوكراوەتەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیس بووك،…
Total
0
Share