بەپێی رووپێوییەكی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی سلێمانی لە رووی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە پلەی یەكەمدایە.
رووپێویی رێكخراوەكە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە و بەپێی ناوەرۆكەكەی پارێزگای سلێمانی لە ژمارەی دامودەزگای تەندروستی و بەردەستبوونی سەرچاوە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە پلەی یەكەمدایە.
تیاشیدا هاتووە، پارێزگای سلێمانی بە جیاوازییەكی زۆر لە ریزبەندیی پێشەوەی هەموو پارێزگاکانی دیكەی عێراق و هەرێمی کوردستان دایە و توانیویەتی لە رووی تەندروستییەوە بە باشترین شێوە خزمەتی هاوڵاتیان بکات.
بۆ بینینی رووپێوییەكە كلیك لێرە بكە.