هەوڵێكی نوێ بۆ ناردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم دەگیرێتەبەر

لەبارەی نەناردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم، بە نوێنەرایەتیی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە دادگای فیدراڵی سكاڵایەك لەسەر سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق تۆماردەكرێت.

غالب محەمەد، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ بە یاوەری دەستەی داکۆکیکار لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، سكاڵایان لە دادگای باڵای فیدڕاڵی لەسەر محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت تۆماركردووە.

سكاڵاكە “لەسەر پێنەدان و نە ناردنی رێژەی (12.67%)ی سووتەمەنییە بە پاڵپشتی حكومەت، وەك بەنزین كە لیتر بە (450) دینارە و گاز بە (400) دینار و نەوتی سپی (150 )دینارە” وەك ئەوەی غالب محەمەد ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی دەستووری عێراق، هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانیش مافی دەستووریی خۆیانە وەک هەر هاوڵاتییەکی دیكەی عێراق سووتەمەنیان بە نرخی پاڵپشتی پێبدرێت، بە هەمان نرخی ناوچەکانی دیكە، دوای رادەستکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای (سۆمۆ).

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو دووپاتیشیدەكاتەوە، هەموو رێگایەكی یاسایی و دەستووری دەگرنەبەر بۆ گەڕاندنەوەی مافی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

پێشتر كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی رێككەوتنەكانی هەرێم و بەغداد دوای پەسەندكردنی بودجە دەبێت لە هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق نرخی یەك لیتر بەنزین ببێتە 450 دینار.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بە روانینێكی نیشتمانی و کوردانە خۆی بۆ قۆناغی نوێی حکومڕانی ئامادەکردووە

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەو بەرنامەیەی بەڵێنمان بە ئەمانەتەوە جێبەجێیدەکەین و وتیشی، “یەکێتی بە روئیایەکی نیشتمانیی و کوردانە و…
زیاتر ببینە

وەزارەتى خوێندنى باڵا: دەرگاى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق کرایەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا رایدەگەیەنێت، دەرگاى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەراست و باشوورى عێراق کرایەوە، خوێندکاران دەتوانن داواکاریی…
Total
0
Share