جووتیارێك لە گەرمیان بە چاندنی پەتاتە هەلی كاری بۆ 90 كەس رەخساندووە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی گەرمیان ئەو جوتیارەی بەسەر كردەوە كە هەلی كاری بۆ 90 كەس لە سنوورەكە رەخساندووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان ، سەردانی گوندی دەورەی كرد كە سەر بە ناحیەی قۆرەتووە بە مەبەستی بەسەر كردنەوە و دەسخۆشی لە جووتیاری لێهاتوو ئارام كەریم كە رووبەرێكی بەرفراوانی بە پەتاتە چاندووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە ئەو جووتیارە هەلی كاری بۆ ٩٠ كرێكار رەخساندووە كە ڕۆژانە كار لە هەڵگرتنی بەرهەمی پەتاتە دەكەن بۆ ماوەی دوو مانگ سەرەڕای بەكارهێنانی ئامێری جۆراوجۆر تایبەت بە هەڵگرتنی پەتاتە، هەروەها ناوبراو بەشێك لەو بەرهەمە لە بازاڕەكانی عەلوەی كەلار و عەلوەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ساغدەكاتەوە و بەشێكی تری لە كۆگادا هەڵدەگیرێت.

بابەتی پێشتر

150 ملیۆن دینار بە قەرز دەدرێتە هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: هەرێم و بەغداد پابەندبن بۆ ماوەی سێ ساڵ كێشەی مووچە چارەسەردەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share